ئەکادیمی ژینا بۆ توێژینەوەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی
دەستەیەک فێرکاری سەربەخۆ کە لە ڕووناکی فکری دیکۆلۆنیایزە و پەیوەندیدار دەستوور دەگرێت

ئەکادیمیای ژینا بۆ توێژینەوەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی سەربەخۆ و قازانج نەویستە و بنکەکەی لە کەنەدایە. ئەم ئەکادیمیایە ئیلهامی لە ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” وەرگرتووە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستی پێکرد و دوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی بەناو ڕەوشتەوە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، بە سەرانسەری ئێراندا بڵاوبووەوە.

ئەو شۆڕشەی کە دواتر ڕوویدا—بە ڕابەرایەتی ژنانی کورد، خوێندکاران و نارازییان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی نەتەوەیی و ڕەگەزی—نەک تەنها هاوارێک بوو بۆ دادپەروەری، بەڵکو ڕەتکردنەوەیەکی قووڵی توندوتیژیی باوکسالارانە، سەرکوتی دەوڵەتییی؛ کورد و گەلانی دیکەی ئێران، و کۆنترۆڵی مەعریفی بوو. ئەم ڕووداوە ساتێکی جیهان-ساز بوو و هێشتاش بەردەوامە.

ئەکادیمیای ژینا ناوەکەی لەو چرکە ساتەوە وەردەگرێت. ئێمە پابەندین بە پڕکردنەوەی بۆشاییەکی فیکری بەشێوەیەک کە لە تێکۆشانەکانی ڕۆژهەڵات و ئێرانەوە سەرچاوە بگرێت، هاوکات بەرەو جوگرافیا فراوانەکانی بەرخۆدان درێژ ببێتەوە.
ئێمە زانکۆ نین بە مانا فەرمی و ناسراوەکەی. بەڵکو، پڕۆژەیەکی فێربوونی نێونەتەویین، کە لەسەر بنەمای پەروەردە و پێداگۆژیی دژە کۆلۆنیالی، فێمینیستی و رەخنەگرانە دامەزراوە. ستافی مامۆستایان و ڕاوێژکارانمان پێکدێن لە ئەکادیمیسیانان، هونەرمەندان و پەروەردەکاران لە سەرانسەری کوردستان، ئێران، ئەوروپا و ئەمریکای باکوور. ئێمە بە زمانەکانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی وانە دەڵێینەوە و لە پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی فەرمیداین لە کەنەدا، لە هەمان کاتدا لە ڕووی پێکهاتەوە سەربەخۆ و لە ڕووی سیاسییەوە پابەند دەمێنینەوە.

ئامانجی ئێمە پەرەپێدانی فەزایەکی خوێندنی دەستەجەمعیە—کە تێیدا ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژیی دەوڵەت، سڕینەوەی کۆلۆنیالی و دوورخستنەوەی دامەزراوەیی بوونەتەوە، بتوانن کۆببنەوە بۆ تێڕامان، خوێندن و فێربوون بە شێوازێکی جیاواز.ئێمە باوەڕمان وایە کە پەروەردە دەبێت فرەزمان، بەرجەستەیی و لەسەر بنەمای واقیعە سیاسییەکانی سەردەمەکەمان بێت. ئێمە لەوێوە دەست پێدەکەین کە دەوڵەت کۆتایی دێت: لەسەر لێواری لێگەرین و تاقیکردنەوەی ئەگەرەکان.

ئەکادیمیای ژینا ناوەکەی لەو چرکە ساتەوە وەردەگرێت. ئێمە پابەندین بە پڕکردنەوەی بۆشاییەکی فیکری  بەشێوەیەک کە لە تێکۆشانەکانی ڕۆژهەڵات و ئێرانەوە سەرچاوە بگرێت، هاوکات بەرەو جوگرافیا فراوانەکانی بەرخۆدان درێژ ببێتەوە.

ئێمە زانکۆ نین بە مانا فەرمی و ناسراوەکەی. بەڵکو، پڕۆژەیەکی فێربوونی نێونەتەویین، کە لەسەر بنەمای  پەروەردە و پێداگۆژیی دژە کۆلۆنیالی، فێمینیستی و رەخنەگرانە دامەزراوە. ستافی مامۆستایان و ڕاوێژکارانمان پێکدێن لە ئەکادیمیسیانان، هونەرمەندان و پەروەردەکاران لە سەرانسەری کوردستان، ئێران، ئەوروپا و ئەمریکای باکوور. ئێمە بە زمانەکانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی وانە دەڵێینەوە و لە پرۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی فەرمیداین  لە کەنەدا، لە هەمان کاتدا لە ڕووی پێکهاتەوە سەربەخۆ و لە ڕووی سیاسییەوە پابەند دەمێنینەوە.

ئامانجی ئێمە پەرەپێدانی فەزایەکی خوێندنی دەستەجەمعیە—کە تێیدا ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژیی دەوڵەت، سڕینەوەی کۆلۆنیالی و دوورخستنەوەی دامەزراوەیی بوونەتەوە، بتوانن کۆببنەوە بۆ تێڕامان، خوێندن و فێربوون بە شێوازێکی جیاواز.ئێمە باوەڕمان وایە کە پەروەردە دەبێت فرەزمان، بەرجەستەیی و لەسەر بنەمای واقیعە سیاسییەکانی سەردەمەکەمان بێت. ئێمە لەوێوە دەست پێدەکەین کە دەوڵەت کۆتایی دێت: لەسەر لێواری لێگەرین و تاقیکردنەوەی ئەگەرەکان.

ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی زانستی

د. سەردار سەعدی

بەڕێوەبەری سەرەکی

دکتۆر سەردار سەعدی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای ژینایە بۆ زانستە مرۆییەکان و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی. هەروەها مامۆستای یاریدەدەری توێژینەوەیە لە بەشی کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی لە زانکۆی کارلێتۆن کە پێشتر وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر کاری کردووە، و هەروەها وەک مامۆستا لە زانکۆی تۆرۆنتۆ کاردەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠دا دکتۆرای لە ئەنترۆپۆلۆژیای کۆمەڵایەتی- کولتووری لە زانکۆی تۆرۆنتۆ بەدەستهێناوە و دوکتۆراکەی سەبارەت بە دینامیکی شارستانی خەباتی کورد لە پێناوی چارەی خۆنووسین لە دیاربەکر لە کوردستان دایە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا پۆست دکتۆرای لەسەر سیاسەتی لاوان لە بزووتنەوەی کورد لە زانکۆی واگنینگن تەواو کردووە. دکتۆر سەعدی  لە ساڵی ٢٠٢٠ یەک لە دامەزرێنەرانی پەیمانگای زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە مرۆییەکان بووە لە زانکۆی ڕۆژاڤا کە تا ساڵی ٢٠٢٤، وەک هاوسەرۆکی بەڕێوەبەر کاری کردووە. بەردەوامە لە وانەوتنەوە و ڕاوێژکاری لە زانکۆکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆتۆنۆمی سوریا/ڕۆژاڤا. لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیان لەگەڵ تەوەری سەروەری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دیموکراسی بێ دەوڵەت و ڕۆڵی خوێندنی باڵا هەیە. هەروەها پێشکەشکار و بەرهەمهێنەری پۆدکاستی نوسخەی کوردی یە.

photo_2025-08-12_08-19-09

ڕوژین موکریان

بەڕێوەبەری پرۆژە

ڕۆژین موکریان توێژەرێکی دکتۆرایە لە بەشی حکوومەت و سیاسەت لە زانکۆی کۆلێژی کۆرک لە ئیرلەندا، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئەیلوول یان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڕوانامەکەی بەدەست بهێنێت. ھەردوو بڕوانامەی لیسانس و ماستەری لە کۆلێژی زانکۆی کۆرک بەدەست ھێناوە. بڕوانامەی لیسانسەکەی لە فەلسەفە و سیاسەتدا بوو و تێزیەکی لەسەر مامەڵەی تورکیا لەگەڵ کوردەکان لە چاویلکەی چەمکی نائەمنیی ئۆنتۆلۆژییەوە نووسیوە. تێزی ماستەریی ڕۆژین لەسەر بیرۆکەی کۆمارییە کلاسیکەکان سەبارەت بە زاڵبوون و ئازادیی سیاسیی و پەیوەندی ئەم چەمکەوە بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بوو. توێژینەوەی دکتۆراکەی لە ئێستادا شیکاریی چەمکەکانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و شارستانییەتی دیموکراتیکی ڕێبەری زیندانیکراوی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکات. لەگەڵ توێژینەوەکەی، ڕۆژین وانەی تیۆری سیاسی لە کۆلێژی زانکۆی کۆرک دەدا. بوارە تایبەتمەندەکانی سەرەکی توێژینەوەی ئەو تیۆری سیاسی و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی سیاسەتی کوردە. ئەو وتارەکانی لە چەند گۆڤارێکی ئەکادیمی بڵاوکردووەتەوە و زۆر جار لە کەناڵە هەواڵدەرییەکانی کوردی و فارسی دەردەکەوێت بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

د. سیڤان سەعید

مامۆستای یاریدەدەر

دکتۆر سیڤان سەعید، پرۆفیسۆری هاریکارە  لە بەشی خوێندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی شانسی نۆرماڵ لە چین؛ هەروەها مامۆستایە لە زانکۆی ڕۆژئاڤا لە سوریا. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی، دیپلۆمی باڵا و ماستەری لە سیاسەتی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی وۆڵڤەرهامپتۆن لە بەریتانیا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی دکتۆرای لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئێگزیتەر وەرگرتووە. لە چەندین زانکۆی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا وانەی وتۆتەوە، لەوانە زانکۆی ئێگزیتەر لە بەریتانیا ٢٠١٥-٢٠١٧ و زانکۆی شەنسی نۆرمەڵ لە چین لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە و زانکۆی ڕۆژئاڤا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە. دکتۆر سەعید خاوەنی تۆمارێکی باشە لە بڵاوکردنەوەی وتار و بەرهەمی زانستی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکاندا. وتار و توێژینەوەی بە شەش زمان بڵاوکردۆتەوە و بەشداری لە کۆنفرانسە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکاندا کردووە سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان،  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکە.

photo_2025-08-12_20-09-19

د. قارەمان حەسەن

مامۆستا و توێژەر

د. قارەمان محەمەد حەسەن هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە قانون لە زانکۆی وایکاتۆ، نیوزلەندا و دوو ماستەریشی خوێندووە لە بوارەکانی قانون و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ماکواری لە سیدنی، ئوستڕالیا. پێشتر مامۆستای زانکۆ بووە لە بوارەکانی قانون و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زۆرێک لە زانکۆکانی کوردستان و لە  نیوزلەندا. توێژینەوەکانی بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنوسێت. لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە واشنتۆن دی سی کاری کردووە و سەرپەرشتی چەند پڕۆژەیەکی کردووە دەربارەی وزە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگە و دادپەروەری ژینگە و گواستنەوە بۆ وزەی خاوێن. ئیستا توێژەر و مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی هوستن لە بەشی قانوون و وانەکانی قانوونی ژینگە و قانوونەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەڵێتەوە. سەڕای کارکردن لەگەڵ زانکۆی ڕۆژاڤا، پرسەکانی ژینگە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان و کاریگەری کلتور بەسەر ئەم پرسانەوە لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان لە تەوەوەری کارەکانیەتی.

د. هاوژین بەقالی

کۆمەڵناس

دوکتۆر هاوژین بەقاڵی پسپۆڕی کۆمەڵناسییە،  لە بواری ئایین و سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسی لە قوتابخانەی خوێندنی باڵا لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە پاریس. بەدەستهێناوە، کە تێیدا توێژینەوەی دکتۆراکەی لە چوارچێوەیەکی فرە دیسپلیندا لەسەر گۆڕانکارییەکانی گوتاری ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، و بەتایبەتی تیشکی خستووەتە سەر گۆڕانی مێژوویی لە سۆفیگەرییەوە بۆ ئیسلامی سیاسی. شیکارییەکەی ئەم گواستنەوەیەی خستووەتە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی-سیاسی و ئابوورییە فراوانترەکانی سەردەمەکانی پێش سەرمایەداری و سەرمایەداری، هەروەها پرۆسەی کەمینەکردنی کوردستان لە کاتی پێکهێنانی دەوڵەتێکی ناوەندی لە ئێراندا. توێژینەوەی ئێستای لەسەر پەیوەندیی گەشەسەندووی نێوان ئایین و دەوڵەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە زانکۆکانی پاریس و لیۆن وانەی کۆمەڵناسی و مێژووی کەمینەکردن لە ئێرانی وتووەتەوە، و چەندین وتاری ئەکادیمی بە زمانی فەرەنسی لە بواری پسپۆڕی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.

photo_2025-08-12_20-12-26

نەستەرەن سارمی

توێژەر

نەستەرەن سارمی توێژەر، ڕەخنەگر و ڕاهێنەرێکی نێوان زانستەکانە و پسپۆڕە لە شیکاری کولتووری و کۆمەڵایەتی، ئێستەتیک و توێژینەوەی میدیا. خاوەنی پێشینەی فەلسەفە و ئێستەتیکە، ئێستا کاندیدی دکتۆرا لە بواری میدیا و پەیوەندییەکان لە زانکۆی سیمۆن فرایزەری کەنەدایە. لێکۆڵینەوەکانی ئەو بەدواداچوون بۆ سیاسەتی جەماوەری، گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەی کولتووری-جوانکاریی پراکسیسی کۆمەڵایەتی دەکات. لە کارە دکتۆراکانیدا، لێکۆڵینەوە لە ڕژێمەکانی یادەوەری و پڕۆژەکانی یادەوەری وەک چوارچێوەی میتۆدۆلۆژی دەکات بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەوە بکات کە چۆن میراتەکانی شۆڕشی ١٩٧٩ بەردەوامن لە داڕشتن و هێرشکردن و ئیلهامبەخشین بۆ بزووتنەوەکانی دواتر- بەتایبەتی لە ڕوانگە پەراوێزخراوەکانەوە. زانایەکی چالاکە، سارێمی توێژینەوەکانی لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان پێشکەش کردووە و لە گۆڤارە ئەکادیمییەکان و بەرگەکانی دەستکاریکراو و کەتەلۆگی پێشانگاکان بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فارسی بڵاوکردووەتەوە.

د. ئازاد حاجی ئاقا

زانای زانستە سیاسەکان

دکتۆر ئازاد حاجی ئاقا دەرچووی زانستە سیاسییەکانە و پسپۆڕە لە فەلسەفەی سیاسی و پرسە ئێرانییەکان. بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک توێژەری پۆست دکتۆرا لە بواری چالاکی ژنانی کورد لە بەشی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵات لە زانکۆی جاگیلۆنیان لە شاری کراکۆڤ کاری کردووە. چەندین کتێبی پەیوەست بە عەلمانیەت و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆشنبیرانی دوای ئیسلامی لە ئێران وەرگێڕاوە. کتێبی لەدایک بوونی خاک لە نووسینی ستوارت ئێلدن وەرگێڕانی ئەم دواییە بۆ سەر زمانی کوردی.

photo_2025-08-12_20-13-34

د. ژان یاسین سونجا

توێژەر لە فونداسیۆنی ملیی توێژینەوەی زانستی (FNRS)

دکتۆر ژان یاسین سونجا توێژەرێکی پۆست دکتۆرای FNRS یە لە REPI – Recherche et études en politique internationale لە ULB – Université libre de Bruxelles. ئەو لە ڕێگەی ئەزموونەکانی ڕۆژاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، و چیاپاس لە مەکسیک، پڕۆژەیەکی توێژینەوە لەسەر میراتەکانی کۆلۆنیالیزمی دەوڵەتی نەتەوەیی وەک پڕۆژەیەکی شکستخواردووی چارەی خۆنووسین لە فەزای پۆستکۆلۆنیالیزمدا بەڕێوەدەبات. بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ULB و دکتۆرای هاوبەشی لە زانستە سیاسییەکان و کۆمەڵناسی لە زانکۆی گێنت (بەلجیکا) و زانکۆی بیلێفیڵد (ئەڵمانیا) بەدەستهێناوە. لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەی لەسەر سەرهەڵدان و بەدیهێنانی پڕۆژە سیاسییە بەرخۆدانەکان لەدژی نەزم(ەکان)ی جیهانی هەژموون بوو، لەڕێگەی توێژینەوەیەکی کەیسەوە لەسەر کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). لێکۆڵینەوەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵناسی مێژوویی دیکۆلۆنیالیزمی نێودەوڵەتیدا نووسراون، بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر تیۆری دەوڵەت-نەتەوە، ئەزموونەکانی بێدەوڵەتبوون، سیاسەتی دیکۆلۆنیالیزم و ناسیۆنالیزمی دوای کۆلۆنیالیزم. لە زانکۆی بیلێفیڵد، زانکۆی کاسۆلیک دی لیل، و زانکۆی لیبرێ دی بروکسێل خولی (هاوبەشی) وانەوتنەوە لەسەر شۆڕشەکان، ناسیۆنالیزم، مێژووی جیهان، و توندوتیژی سیاسی. پێش ئەوەی دەست بە توێژینەوەی ئەکادیمی بکات، ئامۆژگاری دامەزراوە ئەوروپیەکان و چەندین ڕێکخراوی ناحکومی کردووە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و کوردەکان، بەتایبەتی تیشکی خستۆتە سەر دینامیکی ئاشتی و چارەسەرکردنی ململانێکان.

عاتیفە رامسەری

زانای زانستە سیاسییەکان

عاتیفە رامسەری توێژەری قۆناغی دکتۆرایە لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای مێژوو و کۆمەڵناسی بیلێفێلد، لە زانکۆی بیلێفێلدی وڵاتی ئاڵمانیا دا. توێژینەکانی ئەو بە زۆری داینامیکی ئەندامێتی و پێوەندی لە کۆمەڵگا فرە نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤیندا لە خۆی دەگرێ و بە دیاریکراوی لە سەر مژاری ناسنامە و سیاسەتەکانی دەوڵەت لە سەر چۆنیەتی دیاری کردنی سنوورە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا چڕ دەبنەوە. لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی دکتورای رامسەری دەپرژێتە سەر پرسی هاووڵاتیبوون و ناکۆکییە نەتەوەییەکان لە بەستێنی کوردستاندا. هەروەها ئەو لە درێژەی چالاکییە ئاکادیمیەکانی دا  لە سەر پرسی هاووڵاتیبوون و تێۆریەکانی دەوڵەت-نەتەوە لە زانکۆی بیلێفێلددا وانە دەڵێتەوە. جگە لەوە، هاوکاری ئەنستیتۆی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامشلو بووە و خولەکانی مێتۆدۆلۆژیای توێژینەوەی کۆمەڵایەتی بەرێوەبردووە. ئاتێفە توێژینەوەکانی لە چەندین کۆنفرانس و وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی پێشکەش کردووە و بەشداری چالاکانەی لە سەر مژارە گشتی و کۆمەڵایەتییەکاندا بووە.