سێ ساڵ بەسەر شەهادەتی ژینا ئەمینیدا تێپەڕی، بەڵام ناوەکەی هێشتا لە شەقام و زیندانەکاندا، بەسەر چیاکان و لەودیو سنوورەکانەوە دەنگ دەداتەوە. ئەوەی وەک ناوێک دەستی پێکرد، بووەتە بزووتنەوەیەک، یادەوەرییەکی هاوبەش، و ئێستا سەرەتای قوتابخانەیەکە بۆ فێربوونی رزگاریخوازانە.
لە ١٦ی ئەیلوول (٢٥ خەرمانان)، دەرگاکانی ئەکادیمیای ژینا دەکەینەوە: شوێنێک بۆ فێربوون، بۆ پرسیارکردن، و بۆ خەیاڵکردنی ئازادی پێکەوە. هەرچەندە ئەو هەنگاوە ناتوانێت جێگەی ئەوەی لەدەستچووە بگرێتەوە، بەڵام ڕۆحی “ژن، ژیان، ئازادی” هەڵدەگرێت و بەرەو پێشی دەبات، تاوەکو زانستیش لە تێکۆشان بۆ ژیاندا بەرز بێتەوە.
لەم مێزگردەدا، بەشداربووان دەستپێکردنی ئەکادیمیای ژینا رادەگەیەنن و تیشک دەخەنە سەر بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە سێیەمین ساڵیادی شەهادەتی ژینادا.
بەروار: سێشەممە – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کات: ١٧:٣٠ (کرماشان)، ١٦:٠٠ (پاریس)، ١٠:٠٠ (تۆرۆنتۆ)
شوێن (لینک): https://us06web.zoom.us/j/87128171428
بەشداربووان:
نەستەرەن سارمی
شکۆفە سەخی
نیلوفەر گوڵکار
هاوژین بەقالی
شاهۆ مەحموودی
سەردار سەعدی
بەڕێوەبەر:
ڕۆژین موکریان